دەستگیرکراونی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە

KMMK :

دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی یادەوەری بۆ شەهیدانی پاریس هەڵی کوتایە سەر مەراسیمی ئەم یادەوەریە و چەند کەسێکی دەستگیر کرد دواتر بۆ زیندانی کانی گۆمە گواسترانەوە ، دەستگیرکراوان لەم زیندانە دەستیان دایە مانگرتن لە خورادن .

لەم مەراسیمەدا کە بە شەهیدانی پاریس (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان)ناسرابوو ، لە سەکۆی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی ٥٢ کەس لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێن ، کە پێکهاتوون لە چالاکانی ڕێکخراوەکانی ژنان وڕێکخراوە مەدەنیەکان، ڕۆژنامەنووسان، قوتابیان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کە تەنیا پێنج کەسیان ئازاد کرانو ئەونەی دیکەش ئێستا لە زیندانی کانی گۆمەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز دەستگیرکراوان لە زیندانی کانی گۆمە مانیان لە خورادن گرتووە وەک نیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنیان بەبێ هیچ بەهانەیەکی یاسایی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و چالاکییە مەدەنیی و سیاسییەکان کە ئەمەش لێدانی راستەوخۆیە لە دیموکراسی و مافە سەرەتایەکان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan

%d bloggers like this: