kmmk:
سێ شەممە ۱۷ بەفرانبار ی ۱۳۹۷ هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئێران هێرشیان کردە سەر شوێنی ئیش و کاسپی ئارام ئەدوایی و بوورهان ئەدوائیان لە گوندی سەلێن و هەردووکیان دەسبەسەر کردن جێگای ئاماژەیە کە ڕایەدارانی ئەمنی بێ لە دەست دابوونی هیچ حووکمێکی قەزایی ئەو دوو کەسەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوێستوویاننەوە.
هەر لەو ڕۆژەدا کەسێکی تر ی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوی بورهان ئەدوایی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای ئێران لە سۆڵاوا کراو پاش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە ، بەردرا. شیاوی باسە لە ڕۆژانی دوایی مانگی سەرماوەز ۴ کەسی خەڵکی هەورامان بە ناوی زانیار مرادی ، حەمید ئەحمەدی ، فەردین ئەدوایی و ئەنسار ئەدوایی لە لایان هێزە ئەمنێکان دەسبەسەر کراون و دوای چەند ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
هەر وەها لە چەند ڕۆژی دوایی دا، گیرانی چالاکانی ژینگەپارێز و مەدەنی و هەروەها خەڵکی ئاسایش لە لایان حکومەتی ئێران بە مەبەستی ساز کردنی ترس لە ناو خەڵک دا زیادی کردووە و هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپا لە کاتی دەسبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەپارێز و مەدەنی تەلیسێکی ڕەشیان لەسەری ئەوان کردووە و جوێنێکی زۆریان پێداون.
جمعیت حقوق بشر کوردستان


