تەقەکردن لە گرووپێک لە کۆڵبەران لەسنووری بانە بریندارێکی لێکەوتەوە

kmmk:

چوارشەممە ۱۹ی بەفرانبار، هێزە چەکدارەکانی ئێران گرووپێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر تەقە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرلک بەناوی حسێن ڕەسووڵی بریندار بووە.

بەگوێرەی ئەوهەواڵانەی پێمان گەیشتوون لە کاتژمێرەکانی نیوەشەوەی چوارشەممە، ۱۹ی بهفرانبار،هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج کەبەو هۆیەوە حسێن ڕەسووڵی ، تەمەن ٤۰ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ وخەڵکی چیڕاوای بانە بریندار بووە.

بەپێی ناوەنوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیەوە تا ئێستە ٤کۆڵبەر بریندار و کۆڵبەرێکیش کوژراوە. کە بە برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار گەیووە بە ۵ کەس. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: