کۆڵبەرێکی مهابادی لە بەرزایەکانی سەر سنووری بێتوش کەوتەخوارەوە

kmmk:
دوشەممە ۱۷ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی جارێکی تر کۆڵبەران ڕووبەڕووی تەقەو ڕاونان لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەوە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا.

دوشەممە ۱۷ بەفرانبار لە بەرزایەکانی سنووری بێتوش‌ی سەر بە شاری سەردەشت دستەیەک لە کۆڵبەران ڕووبەڕووی تەقە و ڕاونان لە لایان هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەوە و لە ئاکامدا کۆلبەرێک بەناوی هێدی فەقێ مەحموودی بە کۆڵەبارەکەیەوە دە کەوێتە خوارەوەو گیانی لە دەست دەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا ۵ کۆڵبەر بریندار بوونە و ۳ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: