نۆ کەس لە باکوور دەسبەسەر کران، لەنێویاندا هاوسەرۆکى ڕێکخراوى کوردى – دەر هەیە

هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان نۆ کەسیان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان ئۆزان کلینچى هاوسەرۆکى ڕێکخراوى کوردى – دەرە.

ئاژانسى هەواڵى دیجلە ئەمڕۆ ٢٩ى ئایاری ٢٠١٦ بڵاویکردۆتەوەە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ڕۆژی ٢٥ى ئایاردا لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان نۆ کەسیان دەستگیرکرد و لە دواى چوار ڕۆژ لێکۆڵینەوە بڕیارى زیندانیکردن بۆ دوو کەسیان دەرچووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە کە زیندانیکراون یەکێکیان ئۆزان کلینچیى هاوسەرۆکى ڕێکخراوى کوردى – دەر و ئەوى تریشیان هاووڵاتییەکە بە ناوى شەعبان کاسکالەری.

لەلایەن دادگاوە تۆمەتى ئەندامبوون لە “ڕێکخستن”دا خراوەتە پاڵ ئۆزان کلینچ هاوسەرۆکى ڕێکخراوى کوردى -دەر و شەعبان کاسکالەری و ئەو حەوت کەسەى تریش بە مەرجى چاودێریکردنیان لەلایەن دادگاوە ئازادکراون.

ناوەندی هەواڵی  NRT لە گوزارشێک دا رێکخراوەی ناوبراو دەناسێنێ کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێک وەکوخۆیی بڵاوی دەکاتەوە

ڕێکخراوى کوردى – دەر (Kurdî-Der)

Kürdi_der_logo-600x350

ڕێکخراوى لێکۆڵینەوە و پێشخستنى زمانى کوردى ناسراو بە کوردى – دەر (Kurdî-Der). لە مانگى نیسانی ٢٠٠٦ لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان داواى وەرگرتنى مۆڵەتى لە حکومەتى تورکیا کردووە بۆ ئەوەى دەست بەکار بکات.

ڕێکخراوى کوردى – دەر لە دواى چوار مانگ لە داواکارییەکەى، بەشێک لە خاڵەکانى پەیڕەو و پڕۆگرامى کارکردنى لەلایەن حکومەتەوە گۆڕدرا و داوتر لە دواى دوو مانگى تر ڕێکخراوى کوردى – دەر مۆڵەتى کارکردنى وەرگرت.

ڕێکخراوى کوردى – دەر بە فەرمى لە ٢٥ى ئابى ٢٠٠٦دا دەستى بەکارکرد. لە دواى شەش مانگ لە دەستبەکارکردنى ڕێکخراوى کوردى – دەر، ئەو ڕێکخراوە ٧ى کانوونى دووەمى ٢٠٠٧ یەکەم کۆنگرەى خۆى بەڕێوەبرد. لەو کۆنگرەیەدا حەوت کەس بۆ دەستەى بەڕێوەبەریى کارەکانى ڕێکخراوى کوردى – دەر هەڵبژێردران و مەزهەر ئاکتاش بوو بە یەکەم سەرۆکى کوردى – دەر.

لە ناوەندى کوردى – دەر لە شارى ئامەد زیاتر لە ١٥٠ کەس کار بۆ پێشخستنى و فێرکردنى زمانى کوردى دەکەن. هەورەها لە شاری وان ٢٠٠ کەس و لە قەزای گەڤەریش ١٠٠ کەس کار بۆ برودان بە زمانى کوردى دەکەن. ڕێکخراوى کوردى – دەر لە زۆربەى شارەکانى باکوورى کوردستان نوێنەرایەتیى کردووەتەوە.

ڕێکخراوى کوردى – دەر کارى بۆ دروستکردنى فەرهەنگى زانستى، فەرهەنگى یاسایى، فەرهەنگى زەویناسی (جیۆلۆجى)، فەرهەنگى فەلسەفە کردووە.

هەروەها لە هەموو ناوچەکانى باکوورى کوردستان وشە کوردییەکان کۆ دەکەنەوە و دواتر و لە دواى لێکۆڵینەوە کردن لەسەر وشەکان ئەو وشە کۆکراوە کوردیانە بەشێوەى چاپکراو بۆ هاووڵاتیان دەخەنەڕوو.

کۆژەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان