کرماشان /بوومەرزەیەکی بەهێز و برینداربوونی زیاتر لە ۷۵ کەس

kmmk:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی بوومەرزەیەکی بەهێز لە شاری گێڵانغەرب لەپارێزگای کرماشان بەپێوەری ۵/۹ ڕێختەر هاتە ئاراوە و پتر لە ۷۵ هاوڵاتی بەهۆی ئەم کارەساتە بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە تائێستە ئاستی زیانە مادییەکان بەراوەرد نەکراوە و ماڵی زۆربەی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە ڕووخاوە و تەنانەت بەشێکی زۆر لە شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانیشی لەرزاندووە.

شیاوی باسە ساڵی پاریش هەر لە وەرزی زستاندا بوومەرزەیەکی بەهێزتر لە پارێزگای کرماشان هاتە ئاراوە و تائێستەیش جگە لە کوژران وبرینداربوونی ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان تائێستەیش دەوڵەت زیانەکانی بۆ قەرەبوو نەکردوونەتەوە وهەنووکەیش لەژێر خێوەت و کانێکسدا دەژین و هەروەها وبەپێی لێکۆڵینەوەکان شیمانەی ئەوە دەکرێ کەئەم بوولەرزانە سرووشتی نین و بەهۆی بەکار هێنانی جبەخانەی سەربازی و پڕۆژەگەلی ماڵوێرانکەری وەکوو هاڕب و بابەتی لەو شێوە بن کەلەلایەن سپای پاسدارانەوە لەو ناوچانە تاقی دەکرێنەوە وکەمتەرخەمییەکانی حکوومەتیش لەهەمبەر ئەم ڕووداوە هەژێنەرەرە سەلمێنەری ئەو گومانەیە کە لێکۆڵەران باسی لێدەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان