بانگهێشت وگوشار بۆسەر مامۆستا عەلی عابدی لە شاری سەقز

kmmk:

ڕۆژی یەک شەممە ۱۶ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی، ئاهەنگ دانەر و شاعیری کوردی خەڵکی شاری سەقز مامۆستا عەلی عابدی بۆ لێپێچینەوە وگوشار خستنەسەر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقــز کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان نراوەتە پاڵی وهەروەها تا ئێستە ۱۴جار بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کــراوە.

شیاوی باسە مامۆستا عەلی عابدی خاوەنی چەنددین(پتر لە ۱۰۰) سروود وبەرهەمی نەتەوەییە وهەروەها چەنددین کتێبی لەسەر میوزیک وخەسارناسی و مەترسییەکانی سەر میوزیکی کوردی نووسیوە وتائێستە ۴ بەرهەمی بەچاپ گەیاندووە و ساڵانێکی دوور ودرێژە وانەی میوزیک دەڵێتەوە وبەسەدان قوتابی پەروەردە کردووە.
کۆماری ئیسلامی پتر لە ۲۰ساڵ دەبێت بەتەواوی هێزەوە هێرشی بێ بڕانەوە دەکاتە سەری وتەنانەت ژەهر خواردیشی کردووە وهەربۆیە دۆخی تەندرووستیشی ناجێگیرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan