kmmk:
ڕۆژی شەممە ۱۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷ گرووپێک کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورمێ وسەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دوو کۆڵبەر بەناوەکانی نەحوو عەبادی تەمەن ۲۴ساڵ فیشەک بەرپێی دەکەوێ وبریندار دەبێ و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ ولەبن چاوەدێری پزیشکیدایە.
هەروەها لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ئەحمەد عەزیزی ۲۹ساڵ تەمەن بریندار بوو.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹تا ئێستە چوار کۆڵبەری کورد بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش کوژراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan