کامێران/چالاکوانێکی ژینگەپارێز دەسبەسەر کرا


kmmk

شەممە ۱۵ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی چالاکوانێکی ژینگەپارێز خەڵکی کامێران ی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکان رۆژی شەممە هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، عیسا فەیزی چالاکوانی ژینگەپارێزیان لە شوێنی ئیشەکەی دەسبەسەر کردووە و تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و هۆی قۆڵبەست کردنەکەی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکی زۆرە بەم شێوە سیاسەتی سەرکوت کردن و دەسبەسەر کردنی چاڵاکوانانی ژینگەی ڕەچاو کردووە و لە ئێستا دا چالاکوانانێکی زۆر لە زیندانەکانی ئەم حکومەتەدان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkkurdistan@