کوشتنی کۆڵبەرێک لە ورمێ

kmmk:

ڕۆژی هەینی ۱۴ی بەفرانباری ۹۷ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی یەعقووب کامیان نیک سیرەت خەڵکی گوندی جوجهی سەربە سۆمای برادۆستی ورمێ کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە گرووپێک کۆڵبەر کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوون دەکەونە گەمارۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و دەسڕێژیان لێدەکرێ و بەم شێوازە فیشەکێک بەر ئەو کۆڵبەرە دەکەوێ وگیانی لە دەست دەدات.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵی ۲۰۱۸ی زاینیی سەرجەم ۱۷۰ کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران وبرینداربوون و لەچوار ڕۆژی یەکەمی ساڵی ۲۰۱۹ دوو کۆڵبەر بریندار بوون وکۆڵبەرێکیش کوژرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan

%d bloggers like this: