kmmk:
چوارشەممە ۱۲ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،هێزەکانی ئینتزامی وڕایەدارانی شارەوان کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆکان هەڵیان کوتایە سەر نووسینگەی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات”ی بۆکان وکەلووپەلی ئەنجوومەنەکەیان هەڵڕشتە دەرەوە و نووسینگەکەیان پلۆمپ کرد.
ماوەی بەرێ ،کۆی گشتی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات”ی بۆکان لە بەیانییەیەکدا هەواڵی گوشاری قایمقامەتی وشارەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم پارێزگایە بۆ ڕێگری کردن لە چالاکییەکانی ئەم ئەنجوومەنە وداخرانی نووسینگەکەیان بڵاو کردبوویەوە. هەروەها هێرش و پلۆمپ لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەم ئەنجوومەنە هاتۆتە ئاراوە.
پاش ئەم بەیانییەی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ” وڵات”ی بۆکان، ئەنجوومەنەکانی ژینگەپارێزی کوردستان بۆ وێنەی ئەنجوومەنی سەوزی چــیای مەریوان وێڕای مەحکووم کردنی هەوڵەکانی قایمقامەتی وشارەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆکان پشتیوانی خۆیان لەم ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییە بەرز کردبوویەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان