kmmk
ڕۆژی ۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزێکی فراوان سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە هەڵدەکوتنە سەر شوێنی کار و ماڵی سێ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی ئەو شارە .
بە گوێرە هەواڵە ناوخۆییەکان کاتژمێر ۳ی دوانیوەڕۆی ۱۰ بەفرانبار تاقمێکی زۆر لە هێزەکانی ئیتلاعات هەڵدەکوتنە سەر دوکان و شوێنی کەسابەتی هەر دوو هاووڵاتی فازڵ قەیتاسی و ڕەزا ئەسەدی و قۆڵبەستیان دەکەن . دیارە شوێنی ئەم دووکەسە دوور لە یەک بوە و بەمەش هێزەکانی ئیتلاعات بۆ چاوترساندنی خەڵک بەهێزێکی زۆرەوە ئەم ڕەشبگیرییە دەکەن .
بۆ شەوی هەمان ڕۆژ هێزەکانی ئیتلاعات دەچنەسەر ماڵی فازڵ قەیتاسی و کامپیوتر و شت و مەکی تایبەتی ناوبراو زەوت ئەکەن .
هەر لە شاری کامێران و هەر لەو ڕۆژەدا هێزەکانی ئیتلاعات هەڵدەکوتنەسەر ماڵی هاووڵاتی هادی کەمانگەر و قۆڵبەستی دەکەن .
ئەم هاووڵاتیانە بە چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراون و بۆ کۆێ ڕەوانە کراون بۆ کەس ڕوون نەبوەتەوە وەک ئەوەی ڕاگەیندراو بێت سەر بە ڕێکخراوێکی مەدەنی ناوخۆیی و چالاکی مەدەنی بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan