kmmk:
ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، گەنجێکی کورد بەناوی سابت خۆراسان. تەمەن ۱۹ساڵ ،کوری عەلی خەڵکی گوندی برەم سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین پێیەکی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لەناوچەی چەمی هێندی ،تووشی ئەم ڕووداوە بوو وهەنووکەیش لەنەچۆشخانەی گەنجەویانی شاری دیزفوول لەبن چارەسەری پزیشکیدایە.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تا ئەمڕۆ دواین ڕۆژی ئەمساڵ، ڕژەی ٤۷ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین و دیکەی تەقەمەنییەکان بوون بە قوربانی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan