KMMK :
لە بەردەوامی قۆڵبەست کردنی شارومەندانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، دوو شارومەند لە پارێزگای سنە قۆڵبەست کراون و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە و سێ شارومەندیش لە ورمێ کە پێشتر دەست گیرکراون هەر لە شوێنی ڕاگیرانیان دەست بەسەرن .
لە لاێکی تر رۆژی شەممە یەکی بەفرانباری ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی دو شارومەند بە ناوەکانی پەیمان مەحەممەدی دانیشتوی گوندی ئەلەک سەر بە شاری کامیاران و شێرکۆ جەمشیدی خەڵکی گوندی سەرهویە سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکان دەست گیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە .
هەروەها دوو برای پیرانشاری بە ناوەکانی سەید موسلیحی تایری و سەید لوقمانی تایری کە ناوەندی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران دەستگیر کرابون، ئێستاش لە بەندیخانەی ئەم ناوندە لە ورمێ دەست بەسەرن .
هەربەپێ ڕاپۆرتێکی تر کەسێکی تر بە ناوی سەلام مەردان ۲۷ ساڵ تەمەن ،خەڵکی گوندی سوجە سەر بە شاری شنۆ ، کە ۸ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستگیر کرابو بۆ بەندیخانەی ئیتڵاعاتی ورمێ گوازراوەتوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan


