KMMK
رۆژی ٦ی بەفرانباری ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە ناوناوچەی مەڕگەوڕ سەربە پارێزگار ورمێ هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەردەسڕێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی زوبەیر حەمیدی بەتوندی بریندار دەکرێت .
لە لاێیکی ترەوە شەوی ٦ی بەفرانبار ، پاسگای هەنگەژاڵ سەربە شارستانی بانە هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و کۆڵبەرێک بە ناوی ئەحمەد بریندار دەکەن و لە ترسی کوشتنی کۆڵبەری دیکە و ڕێگری کردنی پاسگای هەنگەژاڵ ، ناچار ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی نەنۆڕی بانە بوە هەناردەی شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان دەکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan