دەستبەسەری هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقــز

KMMK

دووشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی یەعقووب خوسرەوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەر و بڕێک لە کەلەوپەلە تایبەتییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیا بردووە.

شیاوی باسە کە: یەعقووب خوسرەوی لەبواری جەستەییەوە نەخۆشە و هەروەها چاوەکانیشی توانای بینینی تەواویان نییە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و سەردانیان بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقــز تا ئێستە نەیان توانیووە هیچ چەشنە زانیارییەک لە دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی بزانن و دڵەڕاوێی زۆر بۆ بنەماڵەکەی هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان