کەمپەینی ڕزگاری هووشمەند عەلیپور ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

kmmk:
چوارشەممە ۵ بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی ، کەمپەینی رزگاری هووشمەند عەلیپوور بە بۆنەی چوونی هووشمەند عەلیپور و محەممەد ئوستادقادری بۆ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە خوازیاری تێکۆشانی هەموو خەڵک و ڕێکخراوە و چالاکوانانی ماڤی مرۆڤە کە لە چوارچێوەی ئازادی بۆ هووشمەند عەلیپوور و محمد ئوستادقادری تەواوی توانای خۆیان بگرنە گەر.

ئەو ئاگادارییە بەواتای پشتیوانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بانگهێشتنی تەوای رێکخراوە و چالاکوانانی ماڤی مرۆڤ و بۆچوونی گشتی دە پێوەندی دەگەڵ تێکۆشان لەچوارچێوەی ئازادی ئەو دوو بەندکراوە زیندانییە دا دەکا و بڵاو دەکرێتەوە.

دقی ئاگادارییەکە وەهایە:
ئاگاداری کەمپەینی ڕزگاری هووشمەند عەلیپوور

ئەوڕۆ لە شاری سنە ،هووشمەند عەلیپوور و محەممەد ئووستادقادری بۆ تەواوکردن و تۆکمە کردنی دۆسیەکەیان هێنرانە دادگای کۆماری ئیسلامی ئیران.
بە پێی خەبەرێک کە لە پارێزەری هووشمەند بەدەستمان گەیشتووە، ئەوڕۆ لە شاری سنە هووشمەند و محەممەد ئووستاد قادری لە گەڵ پارێزەرەکەیان لە دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران بەیەک گەیشتن. بەڵام ئەمڕۆ دادگاە ساز نەبوو و هیچ حووکمێک نەدرا، هەروەها بەپێی بۆچوونی پارێزەری دۆسیەکە، ئەمە قۆناغی سەرەتایییە و دادگاە دوای تەواو کردنی دۆسیەکە بەڕێوە دەچێت.
هووشمەند و محەممەد ئووستاد قادری بۆ چوون بۆ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز گوێزراونەتەوە بۆ شاری سنە و تا ساز بوونی دادگا کە گوتراوە حەوتووی داهاتوو سازدەدرێت ، لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەمێننەوە.
هەر لەو دۆخەدا هووشمەند عەلیپوور توانی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێوەندییەکی هەبێ و ئەو لە باروودۆخێکی جەستەیی شیاو دایەو تەنیا دڵەڕاوکێی دەرچوونی حوکمەی ئێعدامە لە لایان دادگاوە .
بنەماڵەی هووشمەند و باوک و دایکی لە باروودۆخی پر مەترسی گیان لە دەستدانی ڕۆڵەکەیان دان و داوا لە هەموو لایەک دەکەن یارمەتیدر بن تا هووشمەند بە زوویی لە زیندان ئازاد بکرێ.
کمپەینی رزگاری هووشمەند و محەممەد ئووستاد قادری داوا لە هەموو ئێوە دەکا کە لە میتینگەکان و رێوڕەسمە جۆراوجۆرەکان لە کوردستان و ئێران خوازیاری رزگاری ئەو دوو چاڵاکوانە سیاسێ بن.
کەمپەینی رزگاری هوشمەند علیپوور
چوارشەممە ۵ بەفرانباری ۱۳۹۷هەتاوی واتا۲۵ دێسەمبەری ۲۰۱٨ زایینی

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان