KMMK
ئەمڕۆ ۲٥ی دیسامبری ۲۰۱٨ زاینی مانگرتنی نوێنەری کورد لەیلا گۆڤەن دژی گۆشەگیر کردن و ڕوون نەبوونی دۆخی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان پێی نایە ٤٨ ڕۆژی خۆیەوە .
لەیلا گۆڤەن کە لە سەر لیستی HDP و لە شاری جولەمێرگ لە باکوری کوردستان وەک نوێنەر بۆ پەڕلەمانی تورکیا هەڵبژێردراوە ٤٨ ڕۆژ بەر لە ئێستا بە هێمای بەرخۆدان و ناڕەزایەتی دەبڕین دژی گۆشەگیر کردن و ناڕوون بونی دۆخی ژیان و چاوپێکەوتنەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری بزوتنەوەی کورد دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن .
لە دوای ئەو چالاکیەی لەیلا گۆڤەن لە دەیان شوێنەوە لە جیهاندا کوردان بە نیشانەی پشتگیری لەو هەڵمەتە و زەوتکردنی مافی ڕەوای گەلەکەیان دەستان داوەتە مانگرتن و تا دێت ناڕەزایەکان لە بەرانبەر گوشارەکانی سیسەمی ئاک پارتی و سیستمی پاکتاوی ڕەگەزی ئۆردۆغانی لە ناو کورداندا لە زیاد بون دایە .
عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری نەتەوەیی و هزری و ڕۆحی کورد لە باکوری کورستان لە دەیەی ۷۰ی زاینی سەدەی بیستەمدا بونیادی شۆڕشێکی گشتی لە باکوری وڵات نا و ماوەی زیاتر لە ۱٨ ساڵە لە زیندانی تورکیایەوە و زیاتر لە ٤ ساڵە حکومەتی ئاک پارتی ، تەنانەت ئێزنی چاوپێکەتن و چاوەدێری نێونەتەوەیشی لە ئوجەلان قەدەغە کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan