kmmk
دووشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بە تووندی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، عەتا محەممەدزادە ۴٨ساڵ تەمەن و ئیبراهیم محەممەد رەحیم ۴۰ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز دوای بریندار بوون بەدەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی ۲۰۱٨ زایینی تا ئێستا ۶۴ کۆڵبەری کورد کۆژراون و گیانیان لە دەستداوە و ۱۰۳ کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان