دەسبەسەر کردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە ورمێ و پیرانشار

KMMK

رۆژی دووشەممە ۱۹ سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار هەڵیان کوتایە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بەناوی «باپیرە بەرزە و جەماڵ مەحمودزادە»، لە ئاکامدا  ئەم دوو کەسەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

هەروەها رۆژی سێشەممە ۲۰ی سەرماوەز، هاووڵاتێکی دیکە بە ناوی «سولەیمان محەممەد نژاد» خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەر کرا.

چوارشەممە ۲١ی سەماوەز، دوو هاووڵاتی دیکە لە شاری ورمێ بە ناوی «رەزا جەعفەرلو و ئەکبەر قولی زادە» لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێن و هۆی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانە زانیاریەک لە بەر دەست نییە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان