برینداربوونی شۆفیری لودێرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێڵوڕان

kmmk:

ڕۆژی یەکشەممە ۲ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی شۆفیری لۆدێرێک لە شاری دێلوڕان سەر بەپارێزگای ئیلام، کە هاووڵاتییەکی کوردە بەناوی ڕوح الڵە پاریاب بەهۆی کەوتن بەسەر مینێکی m19 لۆدێرەکە خەساری گرانی بەرکەوت و بۆخۆیشی لەبەشی ڕوومەت و سەروچاویدا بریندار بووە و بەهۆی گرانی شەپۆلەکانی مینەکەوە لەهۆش چووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم لۆدێرە تایبەت بە ناوەندی سڕینەوەی مینە لە ئێران و هەروەها ناوبراو هەنووکە لە نەخۆشخانەی دزفوول لەبن چارەسەری پزیشکی دایە.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تابە ئێستە ۴٦ هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین و دیکه تەقەمەنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: