kmmk:
پێنج شەممە ۲۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، دوو چالاکی کرێکاری دەستبەسەرکراو لە کامێران بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان گوازرانەوە بۆ زیندان.
مێهرداد سەبووری، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی کرێکارانی شاری کامێران کە بەتۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کامێران دەستبەسەرکرابوو ،لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران ساڵێک حوکمی بەسەردا سەپێنرابوو و بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ زیندان.
ناوبراو پێشتریش بەتۆمەتی بەشداری لە پێکهاتە کرێکارییەکان لە ساڵی ۹۳ بۆ ماوەی چوار مانگ زیندانی کرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، ئومێد ئەحمەدی چالاکی کرێکاری شاری کامێران کەبەتۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر و لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کامێران ساڵێک زیندانی بۆ دیاری کرابوو بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان