بەپێی هەواڵێک بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی چوارشەمە ۲۲ی بانەمەڕەی ۹٥ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپاێ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،کۆڵبەرێکی کورد کوژراوەو وچواری تریش بەتوندی بریندار بوون ،ڕۆژی چوارشەمە ۲۲ی بانەمەڕی ساڵی ۹٥ی هەتاوی گرمان امینی کۆڕی وحدت ۳٦ساڵانە خەڵکی گوندی دشوان سەربەناوچەی سەڵماسی پارێزگای ورمێ هاوتا لەگەڵ براکەی رحیم امینی ۳۳ساڵە و کەریم ئەتمانی کوڕی فرامرز ۳٨ساڵان و کوهزاد ئەتمانی کوڕی ئەفڕۆز ۲٦ساڵەو صمدگلمحمدی کوڕی علی ۲۹ساڵان بونەئامانجی تەقەی ڕاستەو خۆی هێزه کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی .
بەپێی هەواڵ گرمان امینی هەرلەوکاتەدا گیانی لەدەست ئەدا و چوار هاوڵاتیەکەی تریش بەتوندی بریندار دەبن کەبریندارەکان دەنێردرێن بۆخەستەخەنەکانی شاری سەڵماس .بەپێی هەواڵ حاڵ و دۆخیان نالەبارە.
ئەم سەرچاوەهەروەها ئاگاری کردینەوە کە گرمان ژن ومنداڵی هەیە و نان هێنەری ماڵە ،بەپێی بەدواداچونە پەێتا پەیتاکانی بنەماڵەکەی تاکوو چەندڕۆژ هێزەکانی سپای پاسداران لەدانەوەی تەرمی ناوبڕاو خۆیاندەبواردوەو تەرمەکەیان ڕادەست بنەماڵەکەیان نەدەکردەوە.سەرچاوەی هەواڵەکەهەروەهائاماژەبەوەدەکاکە تاوانی ئەو کەسانە تەنیا کۆڵبەری بوە .
لەدوای ئەو کارەساته هێزەکانی سپا لەو شارەو ناوچەکانی دەوروبەر وێستگەی پشکنین یان داناوەو گشت ڕێگەکانی هاتوچوی ئەم شارەیان تەنیوە.هەربەم بیانوەوە کەوتونەتە ئازاردانی خەڵک و گرتن وپشکینی سەیارەی هاووڵاتیان ،کەئەمەش بوەتەهۆی ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکە.شایانی باسە کۆڵبەرانی ناوچەسنوریەکان بە هێنان و بردنی کەرەستەئاسایەکانی ژیان وەکۆ چای و شت و مەکی ناوماڵەوە ،بژێوی ژیان بەهەزار کولەمەرگی بەدەست دەهێنن و هەرجارەو دەکەونەبەردەسڕێژی هێزە بەناو ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی و لەولاشەوە مافیای ناوخۆیی بە باخیرەی(کشتی گەورە)گەورە بازرگانی نایاسایی دەکەن و حکوومەت چاۆ پۆشی لێ دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان