KMMK:
دژی گۆشەگیرییەکانی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و وەک پشتیوانییەکیش بۆ مانگرتنەکەی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، گوڵتان کشاناک لە زینداندا دەستی بە چالاکیی مانگرتن کرد و ١٠ ڕۆژ بەشێوەی خولیی بەردەوام دەبێت.کشاناک ڕایگەیاند: بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان منیش لە ئەمڕۆ بە دواوە دەست بە چالاکیی مانگرتنی خولیی دەکەم، پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گوڤەنی پەرلەمانتارمان دەکەم، کە بۆ هەمان ئامانج دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە.گۆشەگیریی قورس و چڕی سەر ئیمراڵی لە دژی هەموو مافە بنەڕەتییەکانی مافەکانی مرۆڤە.ڕاشیگەیاند: پێویستە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت، نابێت ئێمە رێگا بدەین شەڕ، کوشتن و زوڵم کۆتایی بە دەنگی ئاشتی بهێنێت، من بڕوام بەوە هەیە، کە ئێمە سەردەکەوین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان