KMMK: ڕۆژی دووشەممە ۲۶ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی نێزیک بە
۳۰۰ کەس لە کرێکاران و کارمەندانی شارەوانی
بروجێرد لە پارێزگای لوڕستان لە بەردەرکی شارەوانی ناوەندی ئەو شارە گردبوونەوەی ناڕەزایان
پێک هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناڕەزایی ئەم کرێکارانە بەهۆی
وەرنەگرتنی مووچەی ۹مانگی پێشووتریانە کە ئەوڕۆ حەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایی دەربڕینیانە و داوایان
لە بەرپرسان کردووە کێشەکەیان بۆ چارە سەر بکرێت.
شیاوی باسە بەهۆی قەیرانی دارایی و گوشاری نێودەوڵەتی
لەسەر حکوومەتی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و گەمارۆی ئابووری بەسەردا سەپێنراوە،
ئەویش وەکوو نەریتی هەموو دەمی خۆی گوشارەکان چ لەبواری سیاسی و چ ئابوور چڕ دەکاتەوە
سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئاستێکە شارەوانی زۆربەی شارەکانی ئەم بەشە لە کوردستان
لە دۆخێکی هاوشێوەدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


