kmmk:
ڕۆژی شەممە ۱٥ دیسامبری ۲۰۱٨ یەکیەتی ئورووپا هەڵوێستی خۆی لە مەڕ هەڕەشە و دەستدێژیەکانی حکومەت و ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و باکوری سوریە نواند.
وتەبێژی و بەرپرسی یەکیەتی ئورووپا خاتو موگرینی لە بەیانییەکەیدا وتوویەتی ، ڕاگەیاندنی ئەگەری هێرشی چەکداری تورکیا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێی ترس و دڵەڕاوکێیە.
ئێمە خاوەنی ئامانجی هاوبەش بۆکۆتایی هێنان بەتوندوتیژی، تێکشکانی تیرۆریزم وهێنانەئارای سەقامگیری لە سوریا و نوچەیەکی گەورەترین.
هەربۆیە چاوەڕوانیمان لە بەرپرسانی باڵای تورکیایە خۆیان ببوێرن لەهەر چەشنە هەوڵێکی تاکڕەوانە کە کاریگەری نەرێنی هەبێ لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی دژی داعش یان مەترسی ناسەقامگیری زۆرتری لە سوریا لێبکەوێتەوە.
ناوبراو کوتی :
لەو ڕووەوە کە تێکۆشانی دژ بە داعش لەقۆناغە ناسک و کۆتاکانییەتی، پێویستە هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی ئەو ئامانجەی کە تێکشکانی ئەو گرووپە،تیرۆریستییە مەترسیدارەیە هەڵسووکەوت بکەن.
دەوڵەتی تورکیا لەپێش چاوی هەموو جیهان وبەئاشکرا پەلاماری وڵاتانی دەورووبەری خۆی دەدات و بەتایبەت پەلامار و دەسدرێژی بۆسەر گەلی کورد و تەنانەت سەرکوت و داپڵۆسینی کوردان و کەمینە نەتەوەییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەکات بە ئامانج و هەروەها هەموو بنەما وڕیسا ویاسا نێو دەوڵەتی و مرۆییەکان بن پێ دەخات وتیرۆر وتۆقاندن وئاسمیلاسیون وپشتیوانی لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان کە ئەوڕۆ وەکوو گەورەترین مەترسی بۆسەر هەموو گەلانی جیهان دەبینرێ.
هەمدیسان بەزاندنی خاکی وڵاتێکی دیکە و داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین و پێشووترین داگیرکردن قوبرس لە سەرنموونە بەرچاوەکانی ئەم داگیرکاریانەیە وهەنووکەیش وەک دەبینین لەڕێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی کوردانی ڕۆژئاوا کە گەورەترین وبەهێزترین بەرەی دژ بە داعشنو هەنووکە بەهۆی تێکشکانی داعش و قەڵاۆکردنی یەکجارەکیان،دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕێگری کردن لە لێدانی دواین پێگەکانی داعش وتۆڵە ستاندنەوە لە کورد ،هەڕەشە وپەلامارەکانی چڕتر کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە بەم نێزیکانە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای فورات وداگیرکردنی ئەوناوچانە، هەربۆیە هاوئاهەنگ کردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا بەڕێز فدریکا موگرینی هەڵوێستی نیشان داوەو داوای لەو وڵاتە کردووە کە ئەو هێرش وپەلامارانە پێچەوانی خواستی نێودەوڵەتییە و ئێمەیش وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشتیوانی لەم ڕاگەیەندراوەی یەکیەتی ئەورووپا دەکەین وبەرز دەینرخێنین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان