دەستبەسەری دوو هاووڵاتی کورد لە مەریوان

‌KMMK :

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی سەرماوەز دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی سلین و بلبر سەربە هەورامان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار : ڕۆژی پێنج شەممە زانیار مورادی لە شوێنی کارەکەی (میکانیکی) هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی پیشەیی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا وگوازراەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی حەمید ئەحمەدی لەناوشاردا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە،لە شاری مەریوان دەستبەسەر وگوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران ئەم دوو گەنجە کوردەی خەڵکی گوندی سلین و بلبر، ی سەربە سەوڵاوای مەریوان ،تا ئێستە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان