KMMK:
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە شارستانی بۆکان ، قایم مقام و شارەوانی بۆکانیان ئەرکدار کردوە تا نوسینگەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لەو شارە دابخەن و پێش لە چالاکییەکانیان بگرن .
ئەنجومەنی ژینگەی پارێزی وڵات لە بەیاننامەیەکدا باس لە ڕێگریەکانی شارەوانی و قایم مقامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بۆکان دەکات بۆ سەر ئەوان بۆ ڕێگری کردن لە کار و چالاکیەکانی ئەم رێکخراوە مەدەنیە .
لەلایکی ترەوە دو لەئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “وڵات ” بە ناوەکانی حامید سپێهری و جەعفەر ئەمینی لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە تۆمەتی بڵاو کردنەوی پروپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆرشی ئیسلامی لە شاری ورمێ بە ۱۸ مانگ زیندانی سزا درابون کە بە پێ ئەم بڕیارە حامید سپێهری بە ساڵێک و جەعفەر ئەمینی بە شەش مانگ زیندانی سزا دراون .
جێکای بیرهێنانەوەیە کە زیندانی و ئەشکەنجە و تیرۆری چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی درێژەی هەیە بە جۆرێک کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر لاێک هەوڵ دەدات کە دەنگی ئەم رێکخراوە مەدەنیانە زیاتر و زیاتر بێ دەنگ و کپ بکاتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان