kmmk
لە ڕێکەوتی ۲۳ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێک لە شاری بانە گیانی لە دەستدا .
موحەمەد مەعروفی کە چەند ڕۆژ پێش لە لایە هێزەکانی پاسگای (هێزی ئینتزامی ) هەنگەژاڵ سەر بە شارستانی بانەوە بریندار کرابوو ، ئەمڕۆ هەینی گیانی لە دەستدا.
لەلاێیکی ترەوە ڕۆژی ۲۳ی سەرماوەز لە ناوچەی برادۆستی ورمێ کۆڵبەرێک بە ناوی جەواد گوڵابی بەهۆی داڕمانی ڕنوە بەفرەوە ڕەق هەڵات و گیانی لە دەست داوە .
جەواد گوڵابی خێزاندا و خەڵکی گوندی مەلوانە سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی شاری ورمێ بوە کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوە لە ناوبەر باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان