پیرانشار/هاووڵاتیەکی گوندی چیانە دەسبەسەر کرا

kmmk
دووشەممە ۱۹سەرماوەزی ۱۳۹۷, هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار هەڵیان کووتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و کەسێکی تریان دەسبەسەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتەکان دووشەممە ۱۹ی سەرماوەز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی چیانە ی سەر بە شاری پیرانشار هاووڵاتێک بە ناوی باپیر بەرزە یان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنیکی نادیار گۆزرایەوە.
جێگای باسە باپیر بەرزە لە لایان کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی لێ دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان