قەدەغەکردنی کتێبی کوردی لە پیشانگای شاری وان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

kmmk:

کوێخای(سەرۆک شارەوانی) داسەپێنراوی ئاکەپە بەسەر شارەوان وانەوە هەبوونی کتێبی کوردی لە پیشانگای کتێبی ئەوشارە قەدەغە کرد.

پیشانگای کتێبی وان لەو کاتەوە ،کە شارەوانی ئەوشارە بە دەنگی گەل لەلایەن دەبەپەوە بەڕێوەدەبرا، بەشێوەی ساڵانە لەلایەن گەورەشاری وانەوە ڕێکدەخرێت ،بەڵام ئەمساڵ قەیومی داسەپێنراوس ئاکەپە کە لەپاش دەسبەسەرکردن وگۆڕینی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان جێگرەوە کراوە لەناوەڕاستی پێشانگەکەدا کۆنگرەی EXPOی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کردووە، ۱۵۰دەزگای چاپ و پەخش بەدەیان هەزار کتێبەوە بەشداریان لە پێشانگاکەدا دەکرد ،فرۆشتنی کتێب بە زمانی کوردی لە پێشانگەکەدا قەدەغە کرد.

شیاوی باسە دەوڵەتی تورکیا بە داخستنی هەموو ناوەندەکانی چاند و کەلتووری کوردی وەکوو هەموودەم هەوڵی پاکتاوی ڕەگەزی و کەلتووری وناسنامەی کوردستانە و زۆربەی ڕۆژنامەوان و چالاکانی سیاسی وکەلتووری وهونەرمەندانی ڕاپێچی زیندانەکانی ئەو وڵاتە کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKURDISTAN

قەدەغەکردنی کتێبی کوردی لە پیشانگای شاری وان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە

%d bloggers like this: