kmmk
پێنج شەممە ۶ دێسامبر ی ساڵی ۲۰۱٨ ی زایینی عەبدووڵقادر چالشکان هەوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سێرێ ی سەر بە شاری وان لە لایان حکومەتی تورکیا دادگایی کرا و سزای ۷ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە عەبدووڵقادر چالشکان هاوسەرۆکی شارەوانی سێرێی سەر بە شاری وان کە لە سەر لیستی پارتی هەرێمە دێموکڕاتییەکان (دە بە پە) هەڵبژێردرا بوو ، لە مانگی مارس ی ساڵی ۲۰۱۷ زایینی وە وێڕای ۹ کەسی تر لە زیندانەکانی حکومەتی تورکیا دا بەند کرا بوون و تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان یان لێدرا بوو ، رۆژی پێنج شەممە لە پێنجەمین دادگای سزا قورسەکانی شاری وان دادگایی و مەحکووم کران.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان