کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەسنووری شنۆ

kmmk:
چوارشەممە ۱٤ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹۷, کۆڵبەرێکی کورد بەناوی عەبدوڵقادر ساڵحیان خاوەنی چوار منداڵ وخەڵکی دیزج سەربە مەرگەوەر لەپارێزگای ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە تەرمی ناوبراو هێشتا نەدۆزراوەتەوە و خەڵک وکەس وکاری بۆی دەگەڕێن.

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تائێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان۵۷ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست داوەو ۹۴ کۆڵبەریش بریندار بوون کەسەرجەم دەبێتە ۱۵۱ کەس خەساریان بەرکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان