کرێکارێکی شارەوانی شاری پاوە کەوتە بەر هێرش و پەڵاماری پەیمانکارەکەی و لە کار دەرکرا

kmmk: ڕۆژی یەک شەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی لە شاری پاوە کرێکارێک بە ناوی «ئەردەشێر کەریمی» لە لایان پەیمانکارەکەی کەوتە بەر هێرش و پەڵامار و لە کار دەرکرا.

بە گوێرەی ڕاپورتەکە، «ئەردەشێر کەریمی» کرێکاری شارەوانی شاری پاوە بە هۆی دەرکردنی سکاڵا لە هەمبەر «شارەوان»ی ئەو شارە لێدانی بەر کەوت و لە کار دەرکرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان