چالاکوانی مەدەنی “شوجاع حوسێن زادە” بەڕێوەبەری ماڵپەڕی” بانە نیووز ” زیندانی کرا

KMMK

لە خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۷ ی هەتاوی “شووجاع حوسێن زادە” لە لایەن لقی ۱۰۲ی دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە تۆمەتبار کرا و ۷ مانگ زیندان و ۷۴ زەبری قامچی سزای نەختی بەسەر دا سەپا.

بەپێی راپۆرتەکان ، چالاکوانی مەدەنی “شووجاع حوسێن زادە ” بە هۆی بڵاو کردنەوەی هەواڵی ئەو تووند و تیژیانەی کاربەدەستانی شارەوانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە سەر شەقامەکان لە هەمبەر دەست فرۆشەکان بەکاریان هێنا بوو ،تۆمەتبار کرا.

ناوبراو لە ماڵپەڕەکەی خۆی، “بانە نیووز ” باسی لە هەڕەشە و توندوو و تیژی کاربەدەستانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کردبوو و بەرەنگاری هەڵسووکەوتی شارەوانی ئەم شارە لە هەمبەر گۆزاتنەوەی شارەوانی لە بەشی دەوڵەتی بۆ تایبەتی ببوو.

هەروەها لە خەرمانانی هاوینی ئەمساڵ دا “شوجاع حوسێن زادە” لە لایان دادگای سزاکان لە شاری بانە بە تۆمەتی سووکایەتی و بێ رێزی بە سەرۆک کۆماری ئێران تاوانبار و حوکمی ۷۴ جار زەبری قامچی پێ درابوو

شایانی باسە کە پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکەی لەلایەن دادگا وە، روژی شه ممه ۳ سه رما وه زی ۱۳۹۷ ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری بانە کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان