KMMK
سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ٩ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ ی هەتاوی کۆڵبەرێک بەناوی موحەممەد عەباسی گیانی لە دەستدا .
کۆڵبەرنیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندوە بەهۆی دەسڕێژ و تەقەلێکردنی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری پیرانشار موحەممەد عەباسی کۆڵبەر و کاسبکاری کورد گیانی لە دەستداوە .
ناوبراو خەڵکی گوندی دایماو (دایماب ) سەربەشارستانی نەغەدە بوە .
لە دوو ڕۆژی ڕابردودا هەر لە پیرانشار ۲ کۆڵبەر گیانی لە دەستداوە و زیاتر لە سێ کۆڵبەریش بەهۆی تەقە و دەسڕێژی سنووربانانی کۆماری ئیسلامیەوە کوژراو و بریندار کراون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان