kmmk: شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایشی ڕانیە لە باشووری کوردستان هێرشیان کردە سەر رێخراوەی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) و دایانخست.
جێگای سەرنجە کە ئەو رێکخراوەیە تەنیا ۳ رۆژ بەسەر دامەزراندنیدا تێدەپەڕێ ولە ۲٥ نۆڤەمبەر ی ئەو مانگەدا دەستی بە کار کردبوو.
رێخراوەی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) لە باشوری کوردستان پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی ژنان دەکا و بەرەنگاری توندووتیژی لە هەمبەر ژنان دەبێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی ئاسایشی باشوور بۆ جاری دووهەم لەم حەوتوویە دا هێرشیان ئەنجام دا و بوون بە بەربەست لە هەمبەر تەڤگەر و رێخڕاوەکان و دەنگی ئازادییان کپ کرد.
هێزەکانی ئاسایشی باشوور هەروەها ٦ی سەرماوەز ، سێ شەممەی ئەم حەوتەیە هێرشێکیان کردە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی و بە پێچەوانەی یاسا و مافەکان ئەوێشیان داخست.
ئیمڕۆ ٨ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی، هەووڵاتیان لە باشووری کوردستان، لە هەمبەر ئەم کردەوانەی هێزەکانی ئاسایش، دەستیان کرد بە ڕێپێوانێکی ئاشتی خوازانە.
بەڵام هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر هاووڵاتیان و خەڵکیان گەمارۆ دا و لەئەنجامدا ۳ کەسیان بریندار کرد.
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ڕایان گەیاند، سوورن لە سەر داواکاریەکانیان و دەست لە هەوڵدان هەڵناگرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


