دەسبەسەری لانیکەم ۵۵ هاوڵاتی کورد لە باکووری کوردستان

kmmk:
سێ شەممە۲۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی لە سێ شاری تورکیا لانیکەم ۵۵ هاوڵاتی کورد لەلایەن پولیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵە لەشارەکانی ئیستەنبووڵ، ڕۆحا ومەڵەتی باکووری کوردستان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی پولیسی ئەو وڵاتە دژ بە چاڵاکان ،ڕۆژنامەنوسان وسیاسەتوانانی ئەو بەشەی کوردستان وەکوو پاکتاوی سیاسی هەرجارە بەشێوازێکی بەربڵاو هەڵدەکوتنە سەر کەسایەتی ناوداری پارتە فەرمییەکانی کورد وڕاپێچی زیندانیان دەکەن وسزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنن.

شیاوی گوتنە پولیسی تورکیا لە ۱۰ناوچەی ئیستەنبووڵ ،هێرشی کردۆتە سەر ماڵان ولانیکم ۲۰کەسی دەسبەسەرکردە. بەرەبەیانی ئەوڕۆ پولیسی ئەو وڵاتە لەشاری مەڵەتی هەڵی کوتایە سەر چەندین ماڵ و ۷کەسیان دەسبەسەر کرد کە بریتین لە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان(ه.د.پ) ئۆزجان ئاگداش، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیمۆکراتیکەکان (د.ب.پ) نەرمین تونجەل، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهاد) ئۆزتورک ئۆغڵوو ، هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی بەتەڵغازی ئەحمەد ئاکسوو، هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی یەشیلوورت ،عەزیز دوغان، بەڕێوەبەرێکی پێشووی هەدەپەی شارەکە،حەسەن کاروان وئەندامی هەدەپە ئەحمەدتوران سەرتکایا.

لەلایەکی دیکەوە لەئەنجامی هەمان ئۆپەڕاسیوندا لەشاری ڕۆحای باکووری کوردستان ۲۸کەس دەسبەسەر کران، کەبریتین لە فەیسەڵ ئەردەم، موحەرەم ئەربەک، چالاکی هەوڵی ۷۸ی پرسووس واحید ئاکگوون، جالید دووردوو، بێریڤان جانپۆڵات،مستەفا ئاڵتنداغ، محەممەد تەمامبۆعا، خەلیل ئولووک، عەبدوڵا گیوڤەن، ئیسحاق گوندووز،فەرهاد یونس وخەباتکاری ڕادیۆی کاراجاداغ ساڵح ئەربەکلەر کە مانگی ڕابردوو ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: