بەپێی ڕاپۆڕتێک کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئەمڕۆ۲۳ ــــ ٥ ــــ ۲۰۱٦ کۆمەڵێک لەپەنابەرانی وئاوارەبوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر بینای (UN) ڕێکخراوی نەتەوەیەک گرتوەکان لەشاری سلێمانی لەگردبونەوەیک ناڕەزایەتیدا ،دەستیان دایە مان گرتن .ئەم بانگەوازەو مانگرتنەی ناڕازیان لەوەوەسەرچاوە دەگرێت کە وەکو پێویست و وەک پەنابەر ئاوڕلەپەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەدراوەتەوەو تەنانەت وەک پەنابەریش ناناسرێن .
کەسی سیاسی دوای ۱۰ساڵ مانەوە لەباشوردا وەک بەپەناخواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت . پەنابەری ڕۆژهەڵاتی هیچ پێناسەو حسابێکی یاسایی بۆناکرێت و مافی چونەدەرەوەی زیاتر لەبازنەی سێ پارێزگاکەی کوردستانی پێنادرێت و هەرچەن زۆرجار کێشەی ئەمنیەتی گیانی بۆپەنابەر هاتوەتەئاراوە ،بەڵام نە UNونە هیچ لایەنێکیش بەپرسایەتی ومتمانەو ئاسایشی گیانی بەپەنابەری ڕۆژهەڵاتی ( کوردی ئێران) نەداوەوەبەئەستۆشی ناگرن .هەربەم پێیە حەوتوی پێشوو چەن داخوازیک ئاراستەی بەرپرسان کرابویەوە و تا٦ ی مانگی داهاتوە بڕیاری زارەکیان بەپەنابەران داوە کە چارەسەری هەندێک لەگرفتەکانی پەنابەران بکرێت ،بەپێچەوانەوە پەنابەران بانگەوازی مانگرتنی گشتی دەکەن .شایانی باسە هە ساڵی پار ئەم دەمانەبوو کە ڕێکخراوی پەنابەران ۲٨ ـ٥ ـ۲۰۱٥لە چالاکیەکی مێدیایدا لەبەرنوسینگەی پەرلەمان کوردستان لەسلێمانی داواکاریەکانی خۆی ئاراستەی پەرلەمانتارانی کوردستان وڕای گشتی کرد، کە کێشەی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی قانونی بکرێت ،شایانی باسە ئەوا ساڵی بەسەرداهات یاساوماف بۆ پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی لەباشوری کوردستاندا هەر لەتەمتوماوان و تاریکیدایە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان