KMMK :
دوشەممە ۲۸ خەزەڵوەری ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی لاشەی نیوە گیانی نازەنین ، کچە کوردی ٦ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە هۆیی لێدان و پێدادان بە بێهۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە .
ئەم کچە کوردە کە بە بێهۆشی و لە کاتێک دا بە هۆیی لێدان و داغ کردنی توانای قسە کردنی بۆ ماوەیەکی کاتی نامێنێت ، دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە کە چەندین ئەندامی لەشی بە شکاوی و سوتاویی بە دی دەکرا .
دایکی مناڵەکە بە درکاندنی ئەوەی کە ئەم منداڵە نەتیجەی هاوسەرگیری سەرنەکەوتوی ئەوان بوە ، تەواوی روداوەکەی لە ئەستۆ گرتوە بەڵام تائێستاش لێکۆلێنەوە بۆ دەرخستنی تەواوی ئەم روداوە بەردەوامە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان