کرێکارێک بەهۆیی کارەباوە گیانی لە دەست دا

kmmk:
دووشەممە ۲۸ی گەڵاڕێزان کرێکارێکی گەنجی کورد محەممەد ئەمجەدی خەڵکی شاری سنە بەهۆی کارەبا لە سەرپێڵ زەهاوی سەربە پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لەکاتی ئەنجامی کار گیانی لە دەست داوە.

شیاوی کوتنە کرێکارانی ئێران وبەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی ونەبوونی کەلووپەلی ستاندار و دیتنی خولی ڕاهێنان وفێرکاری بەردەوام قوربانی لێدەکەوێتەوە.واتە کرێکارێک لە ئێران پێناسەیەکی لۆژێکی وستانداری بۆ نەکراوە وهەرکەس کە بێکار بێت وبچێتە مەیان بێکاران دابنیشێ وچاوەڕوانی ئەوە بێت تا کەسێک ڕووی تێبکات وپێی بڵێ ئەمڕۆ وەرە کارم بۆبکە وهەموو نرخەکانیش خاوەنکاری دیاری دەکات دەوترێ کەچی بەپێچەوانەی یاسا جیهانییەکان کرێکار بەکەسێک دەوترێ کە هەموو خولەکانی پەروەردەیی تێپەڕاندبێ ولەکارەکەیدا شارەزا بێت وخاوەنی تەئمینی گیانی وماڵی بێت دەوترێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان