بەپێی هەواڵێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئەمڕۆ ۳ی جۆزەردانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگرێک بەربوەتە بەشێک لەدارستان و لێرەوارەکانی ئاوایی گومارەلەنگ سەربە شارستانی مەریوان وبەشێک لەدارستان و لەوەڕگاوژینگەی ئەو گوندەی سوتاندوە .
ئەمەیەکەم ئاگرکەوتنەوەیە کەلەساڵی ۲۰۱٦دالەڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماردەکرێت .
شایانی باسە چەن ساڵێکە لەدوای مانگی جۆزەدانەوەکە پوش وپواری ژینگەی کوردستان وشک دەبێت وتاکە سەوزایی هەردارستانەکانن ، هەندێک دەستی ناحەز ودژەسروشت دەست دەدەنە سوتاندنی دارستانەکانی چیاکانی زاگرۆس بەگشتی ودارستانەکانی مەریوان وبانەو هەورامان وشاهۆ بەتایبەتی و زۆرجاریش سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەبیانوی ئەمنیەتی خۆی ڕاستەوخۆ ئاگر لەژینگەی کوردستان بەردەدا . لایەنی بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەش هیچ کردوەیک بۆ کونترۆڵی ئاگرەکان ئەنجام نادەن وهەرلەلایەن ژینگەپارێزانی وڵاتەوەئاگرەکان دەکوژرێتەوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.


