kmmk:
ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ دووکاسبکاری کوردی خەڵکی شاری بانە کرانە ئامانجی هێزە سنوورییەکان وبەگرانی بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لەسنووری ناوبەری شاری پێنجوێن لەباشووری کوردستان وشاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆ لەدوو کاسبکاری کوردی خەڵکی گوندی “ئارمەردە” ی سەربە شاری بانە بەناوەکانی ” لوقمان ئێعلام و لوقمان فەتاحی” دەکەن و هەردووکیان بەگرانی بریندار بوون و گوازراونەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ وە تا ئێستە ۸۲ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۵۳ کۆڵبەری دیکە کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان