هەواڵەکان

بانگهێشتی مامۆستایەکی قوتابخانەی مەریوانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ســنە

kmmk:
سێ شەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ، ئیسکەندەر لوتفی مامۆستای قوتابخانە و چالاکی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کرا ولێکۆڵینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.

ئیسکەندەر لوتفی ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لە پارێزگای سنە وچاودێری شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوەگەلی پیشەیی مامۆستایانە کە لەپێوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی پێشووتر چەنددین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراوە وهەروەها لەهەمبەر بەڕێوەچوونی گردبوونەوە و مانگرتنی مامۆستایان شوێنی وانە کوتنەوەی ناوبراو لەلایەن دادگای سەرپێچکاری ئیداری کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە بۆ ماوەی ۳ساڵ گوازرابوویەوە بۆ شاری ئەردەبێڵ.

جێگەی باسە کە مامۆستایانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژانی ۲۲ و ۲۳ی خەزەڵوەر بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک ە دروشم گەلێک وەکوو ” خوێندنی بێ بەرانبەر بۆهەموو هاوڵاتیان” و “دادپەروەری پەروەردەیی” و ” پێدانی بەڵگەی خوێندنی سەرتر بۆ مامۆستایان ” و ” هەڵکشانی ماف ومووچەی هاوتەراز لەگەڵ هەڵاوسان” و ” تەئمینی هەمە لایەنە” و ” ئازادی مامۆستیانی بەندکراو” ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە سیستەمی فێرکاری و دۆخی ناجێگری مامۆستایان نیشان دا ولەم پێوەندییەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان بانگهێشتی ئیدارە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

۲۰هەزار خوێندکاری بێکار لەئاستی دوکتۆری لەزانکۆی ئازاد

خۆکوژی / گەنجێکی بۆکانی خۆی لە پردێک هاویشتە خوارەوە و کۆتایی بەژیانی هێــنا

درێژەی دەسبەسەری هاوڵاتیان لەبۆکان