کوژرانی ۲کەس لە دەسبەسەرکراوانی ئەهوازی لە ژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز

kmmk:
ڕێخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز لە ڕاپۆڕتێکدا هەواڵی کوژرانی دوو کەس لە دەسبەسەرکراونی ئەهوازی بەناوەکانی “ئەحمەد حەیدەری کوڕی عەبوود تەمەن ۲۸ساڵ ،و “عەدنان سەواری ۳٤ساڵ تەمەن بڵاو کردەوە .ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی شەممە هەواڵی کوژرانی ئەم دوو هاوڵاتییەی ئەهوازی بە بنەماڵەی ناوبراون ڕاگەیاندووە و و کوتوویە کەلەتێهەڵچوون لەگەڵ لێکۆڵەران کوژراون.

جێگەی باسە بنەماڵەی ئەم کوژراوانە تا ئێستە نەیان توانیووە چاویان بە تەرمی مناڵەکانیان بکەوێ یان وەری بگرنەوە.

سەرەڕای ئێعدامی ۲۲ کەس لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان وسپای پاسداران لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو هێرشیان کردۆتە سەر ناوچە جیاجیاکانی شاری ئەهواز ودیکەی شارە عەرەب نشینەکانی ئەو پارێزگایە و پتر لە ۸۰۰کەسیان دەسبەسەر کردووە کەلە نێوانیاندا ژن وپیاو وگەنج وبەساڵاچوو وخوێندەوار و چالاک و هاوڵاتی ئاسایی دەبینرێ .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان