دیاریکردنی سزای ۶ساڵ و۳مانگ زیندان بۆ هونەرمەندێک لە باکووری کوردستان

kmmk:
ڕۆژی ۱٤ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۸ی زایینی دادگای لەدادگای وڵاتی تورکیا سزای ۶ساڵ و۳مانگ سزای زیندانی بۆ هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان “هۆزان جانێ” دیاری کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەمەبەستی بەشداریکردن لەخەباتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیمۆکڕاتی گەلان(هەدەپە)بۆ هەڵبژاردنەکانی ۲٤ی حوزەیران سەردانی تورکیای کردبوو لەناوچەی ئەنەزی سەربە شاری ئەدیرنە لەلایەن پولیس تورکیاوە دەسبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە ناوبراو هاوکات کە هاوڵاتی ئەڵمانیایە لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە بەڕێوە چوو ،لە بەندیخانەی ئیستەنبووڵەوە لەڕێی سیستەمی دەنگ وڕەنگەوە بەشداری لە دانیشتنە کرد وئەوتۆمەتانەی بەرپەرچ دایەوە کە دراوەتە پاڵی و کوتی من هیچ پێوەندییەکم بەو نووسینانەوە نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە و منهونەرمەندم وکاری هونەری دەکەم .
حکوومەتی تورکیا بەتەواوی هێزەوە هەڵی کوتاوەتە سەر هەموو چالاکان و ڕووناکبیران و پارتە سیاسی و فەرمییەکانی کورد لە تورکیا و زۆربەی ئەوانی لە زیندانەکان ئاخنیووە وهەر دەنگێکی ئازادی ناوخۆ ودەرەوەی وڵاتی کپ کرڕووە کە هەموو بەپێچەوانەی ڕێسا ویاسا نێوخۆیی و نێو دەوڵەتییەکان هەژمار دەکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: