هەڵکشانی ڕێژەی ۹لەسەتی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی ڕێگەوبان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هەڵکشانی ڕێژەی ۹لەسەتی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی ڕێگەوبان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

دووشەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،بەپێی ئەو ئامارەی بڵاو بویەتەوە لەسەرڕێژەی قوربانیانی ڕووداوی ڕێگەوبان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری قوربانیانی ڕێگەوبان ۹لەسەت هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیووە.

بەگوێرەیم هەواڵەکە لە ۶مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ۲۱۴کەس بەهۆی ڕووداوی ڕێگەوبان گیانیان لە دەست داوە ولە ۶مانگی یەکەمی ئەمساڵیش بە هەڵکشانیب۹لەسەتی ئاماری قوربانیان، ئەم ڕێژەیە گەیوەتە ۲۳۵ کەس.

گرفتگەلێکی وەکوو ، ناستاندار بوونی ڕێگەکان و دۆخی خراپی چۆنییەتی ئاستی ڕێگەکانی دەرەوەی شار وناوشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها کوالیتی خراپی ئەو ماشێنانەی بەرهەمی ناخۆی ئێرانن لەهۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوی ڕێگەوبان دێنە ئەژمار وکەڵەکەبوونی ئەم کێشانە لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەمبەر ئەمنییەت و دۆخی نەتەوەی کورد لەکوردستان ئاماری قوربانیان ڕۆژانە لەهەڵکشاندایە وهیچ بەرپرسێکی حکوومیش سەبارەت بەم دۆخە وڵامدەر نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: