هاووڵاتییەکی هەولێری لە سێدارە درا/ ئاماری هاووڵاتییانی کوردی لەسێدارە دراو

kmmk: سێشەممە ۱۵ی خەزەلوەر، گیراوی کورد سۆران رەشید زاهیدی ۳۳ ساڵان ناسراو بە سۆران هەولێری لە گرتوخانەی ناوەندی ئێران لە زەنجان لەسێدارە درا.

ناوبراو خەڵکی شاری هەولێر لە باشووری کوردستانە و ۲۸ ساڵ لەمەوبەر کۆچی کردوە بۆ ئێران.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لەسەر ناوبراو دەڵێت: «سۆران لە ساڵی ۹۳ی هەتاویەوە لە کارخانەی «سیمان سلطانیه» شاری زەنجان کاری دەکرد، لەشوێنی کارکردندا لە گەڵ یەکێ لە هاوکارەکانی لەسەر قەرز تووشی کێشە دەبێت و لە ئاکامی شەر دا هاوکارەکەی دەکووژێت.»

بە پێی سەرچاوەی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: «کەسی کوژراو نزیکی چوار میلیون قەرزداری سۆران بووە.»

سۆران لە دادگایی ئێران بە تۆمەتی کوشتن بە قصاص (قەرەبوو) حوکم دەدرێت و لەسێدارە دەدرێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ۲۰۱۸ وە تا ئێستا ۵۸ هاووڵاتی کورد لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان