خۆکوژی گەنجێکی کورد لە ئیلام

خۆکوژی گەنجێکی کورد لە ئیلام
kmmk:
سێ شەممە ۱۵ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،گەنجی کورد “ڕەزا موعیزی” کوڕی عەلی محەممەدەشاری لە ئیلام ، لەڕێی خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی کردۆتەوە : ئەم گەنجە کوردە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی هەڵی کوتاوەتە سەرگیانی خۆی.
گەنجانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ کێشەگەلی هەرە مەزن تێوەگلاون کە لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا نەبوونی پەروەردەی تۆکمە ونەبوونی دامەزراوە تایبەت بە سڕینەوەی کێشەی بنەماڵەیی وبەتایبەت بۆگەنجان، هاوڵاتیانی کورد دەست دەدەنە خۆکوژی وکێشەی دیکەی وەکوو بێکاری،هەژاری و نەخوێندەواری و گەشە وبرەوی هەڵاواردنی چینایەتی وکۆمەڵایەتی وبەتایبەت ڕەگەزی لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سیاسەتی لە پێشدا گەڵاڵەکراوی هەرچی زۆرتر گەنجانی کوردی پەلکێشی هەڵدێری ژیان کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان