مەرگی دووژن لە حەوتوێکدا / درێژەی گیان لەدەستدانی ژنانی دووگیان

KMMK:
دووشەمە ۱٤ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ ژنێک بە ناوی ئارەزوو دەروێشی کچی موحەمەد ساڵەح خەڵکی مهاباد لەدوای چەندین ڕۆژ مانەوە بەبێهۆشی و لە دوای نەشتەرگەری “سزارین” بە هۆی خەمساردی پزشکانەوە لە نەخۆشخانە گیانی دەستدا .
ئەو ژنە دووگیانە ڕۆژی شەمە ٦ی خەزەڵور بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری و منداڵ بوون بۆ نەخۆشخانەی ناوەندی مهاباد هەناردە کرابوو کە لە دوای نەشتەرگەری سزارین توشی جەڵدەی مێشک بوە و گیانی لە دەستداوە .
هەر لەو پەیوەندیدا ، داتاکانی هەڵەی پزشکی لە ئیراندا و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕووی لە زیاد بونە و بە وتەی بەرپرسی سازمانی پزشک دادوەری ئێران زۆرترین سکاڵا لە سەر هەڵە پزشکیەکان تایبەتە بە بەشی ژنان و مناڵبونەوەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: